Erbil 24°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 05:24

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران کاسبکارێکی کوردیان کوشت

کوردستان TV
100%


کاسبکارێکی خەڵکی شاری سەقز سەر بە پارێزگای سنە لەکاتی راوەدوونانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو و لەئاکامدا گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی راپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ  رۆژی پێنجشەممە 19ی 11ی 2020، هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران لە جاددەی سەقز بۆ دیواندەرە بە گومانی گواستنەوەی کەلووپەلی قاچاق شوێن ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کەوتوون و تەقەیان لێکردووە و لە ئاکامدا ئۆتۆمبێلەکە تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و شۆفیرەکەی گیانی لە دەست داوە.

به‌پێی زانیارییه‌كان ناسنامەی شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە یەحیا جەوشەنی بووە و ئه‌وه‌ش ئاشكرا بووه‌ کە ئۆتۆمبێلی ئەو کاسبکارە هیچ بارێکی پێ نەبووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلی ئەو کاسبکارە کوردە تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە، شوێنی رووداوەکەیان بەجێهێشتووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.