Erbil 25°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 07:18

له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆدا ژن و مێردێک گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان شارەدێی ئاغجەلەر و گوندی گۆپتەپە سەر بەشارۆچکەی چەمچەمال لەئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری پیکاب دەبڵ قه‌مه‌ره‌ و ئۆتۆمبیلێک لەجۆری ئۆپڵ ئاگر له‌ ئۆتۆمبیله‌كان به‌ربوو ، له‌ ئه‌نجامیشدا ٣ ھاووڵاتی سووتان و دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.

هه‌روه‌ها له‌ ڕووداوه‌كه‌دا کەسێکى دیكه‌ش به‌سه‌ختی بڕیندار بوو.

شایه‌نی باسه‌ دوو له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ هاوسه‌ری یه‌كتر بوونه‌ و ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا هاوسه‌رگیریان كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.