Erbil 29°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 09:32

کۆمەڵێک شاخەوان گەشتێکیان بۆ چیای هەڵگورد ئەنجامدا

ئافرەتیشیان لەگەڵدا بوو
کوردستان TV
100%

گەشتێکی ناوازە و لەناو سروشتێکی پڕ لە بەفرداو لە کەشوهەوایەکی خۆش، کۆمەڵێک لە شاخەوانانی هەرێمی کوردستان گەشتێکیان بۆ لووتکەچیای هەڵگورد ئەنجامدا.

سالار چۆمانی یەکێک لە شاخەوانەکان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئێمە 13 شاخەوانی گروپی شاخەوانی هەڵگورد و گروپی شاخەوانی باواجی بووین، لە ماوەی 13 کاتژمێردا سەردانی لووتکەچیای هەڵگوردمان کرد و گەڕاینەوە. گووتیشی: گەشتەکەمان زۆر ناوازەبوو، چونکە بەفرێکی زۆر باریوە، لە هەندێک لە شوێنەکان نزیک بە هەشتا سانتیمەتر بەفر باریوە، لە کاتژمێر 4ی بەیانی بەڕێ کەوتین و گەیشتینە لووتکە چیاکە، دواتریش کاتژمێر 6ی ئێوارە گەڕاینەوە.

راشیگەیاند: هاوسەرەکەم کە شاخەوانە، تاکە ئافرەت بوو لەگەڵ تیمەکەمان بە سەرکەوتوویی لە گەشتەکەمان لەگەڵماندا بوو. لووتکە چیای هەڵگورد 3607 مەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریا بەرزە و بە بەرزترین لووتکەچیای عێراق و هەرێمی کوردستان لەقەڵەم دراوە.

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

کەریم سمکۆ

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.