Erbil 32°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 11:17

کۆمەڵێک شاخەوان گەشتێکیان بۆ چیای هەڵگورد ئەنجامدا

کوردستان TV
100%

لە گەشتێکی ناوازە و لەناو سروشتێکی پڕ لە بەفرداو لە کەشوهەوایەکی خۆش، کۆمەڵێک لە شاخەوانانی هەرێمی کوردستان گەشتێکیان بۆ لووتکەچیای هەڵگورد ئەنجامدا.

سالار چۆمانی یەکێک لە شاخەوانەکان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئێمە 13 شاخەوانی گروپی شاخەوانی هەڵگورد و گروپی شاخەوانی باواجی بووین، لە ماوەی 13 کاتژمێردا سەردانی لووتکەچیای هەڵگوردمان کرد و گەڕاینەوە.

گووتیشی: گەشتەکەمان زۆر ناوازەبوو، چونکە بەفرێکی زۆر باریوە، لە هەندێک لە شوێنەکان نزیک بە هەشتا سانتیمەتر بەفر باریوە، لە کاتژمێر 4ی بەیانی بەڕێ کەوتین و گەیشتینە لووتکە چیاکە، دواتریش کاتژمێر 6ی ئێوارە گەڕاینەوە.

راشیگەیاند: هاوسەرەکەم کە شاخەوانە، تاکە ئافرەت بوو لەگەڵ تیمەکەمان بە سەرکەوتوویی لە گەشتەکەمان لەگەڵماندا بوو.

شایه‌نی باسه‌ لووتکە چیای هەڵگورد 3607 مەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریا بەرزە و بە بەرزترین لووتکەچیای عێراق و هەرێمی کوردستان لەقەڵەم دراوە.

کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.