Erbil 32°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 11:16

وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینى پیرۆزبایی له‌ بابه شێخی نوێی ئێزیدیان ده‌کات

کوردستان TV
100%

له‌ په‌یامێكی پیرۆزباییدا د. پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كارو باری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ بابه‌ شێخی نوێی ئێزیدیان ده‌كات و هیوا ده‌خوازێت ده‌ستنیشانكردنی شێخ عه‌لی ئیلیاس ببێته‌ هۆی په‌ره‌پێدانی زیاتری ته‌بایی و به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەبۆنەی دەست نیشان کردنی بابێ شێخێ ئێزیدیان بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بەڕێز شێخ عەلی ئیلیاس شێخێ ئێزیدیان، پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزان میرحازم تحسین بگ، ئەنجومەنی رۆحانی و سەرجەم خوشک وبرایانی ئێزیدی لە کوردستان و جیھان دەکەین، ئومێدەوارین دەست نیشانکردنی بەڕێزیان ببێتە ھۆی زیاتر پەرەپێدانی خۆشەویستی وتەبایی وگیانی پێکەوەیی لە نێوان ھەموو پێکھاتەکانی کوردستان

د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری وئایینی ١٩⁄١١⁄٢٠٢٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.