Erbil 32°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 11:16

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان ده‌ستی به‌سه‌ر 49 هه‌زار و 700 دانه‌ حه‌بی قه‌ده‌غه‌کراودا گرت

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌  ڕێگای ئۆنلاینه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێكراوه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19/11/2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند:  دوای ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌كاونتێكی فه‌یسبووك به‌ ناوی "دوا‌و الجمله‌ ئونلاین" ڕیكلام بۆ چه‌ند جۆره‌ حه‌بێكی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌كرا، هێزه‌كانمان توانیان دوای به‌دواداچوونێكی ورد ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی "ك،ح،م" و "ج،ر،ئ" ده‌ستگیر بكه‌ن.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو نۆمه‌تباره‌ توانرا ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر 49 هه‌زار و 700 دانه‌ حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراو كه‌ ده‌یانویست حه‌به‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له‌ شاری سلێمانییه‌وه‌ داخیلی شاری هه‌ولێر بكه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ حه‌به‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان به‌ ڕێگای قاچاغ و به‌بێ تێپه‌ڕبوون به‌ كوالێتی كۆنتڕۆڵ له‌ ووڵاتی ئێرانه‌وه‌ داخیلی هه‌رێمی كوردستان كرابوون.

ڕاشیگه‌یاند: تۆمه‌تبارىكان په‌ڕاوی یاساییان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵیینه‌وه‌ كراون.

8

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.