Erbil 35°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 15:35

له‌خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا به‌لجیکا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر دانیمارک تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

 لە  گەڕی شەشەم و كۆتایی قۆناغی یەكەمی خولی تۆپی پێی نەتەوەكانی ئەوروپاو لە گڕوپی دووەمدا، هەڵبژاردەی بەلجیكا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەی دانیماركی میوانی بردەوە

 یاریزانانی بەلجیكا لە هێرش و فشارەكانیان دەستپێشخەربوون و سێ‌ خولەك دوای فیكەی دەستپێكی یاری، یاریزان یۆری تیلیمانس گۆڵێكی بۆ بەلجیكا به‌ لێدانێكی به‌هێز له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆماركرد، پاشان یاریزان جۆناس ویند گۆڵی بەرامبەری دانیماركی لە خولەكی حەڤدە بەدەستهێناو ئەنجامەكەی لە گێمی یەكەم یەكسانكردەوە

 لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوشەشیشدا، ڕۆمیلۆ لوكاكو گۆڵی دووەمی میواندارەكانی تۆماركرد، دواتر هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی لە خولەكی شەستونۆ بەدەستهێنا، لە خولەكی هەشتاوشەشیش، ناسر شادلی یاریزانی بەلجیكا گۆڵی دووەمی دانیماركی بە هەڵە لە گۆڵی تیپەكەی خۆی تۆماركرد، بەر لە دوو خولەك لە كۆتاییهاتنی كاتی یاسایی یاریش، كیڤن دی بروین ئەستێرەی مان سیتی گۆڵی چوارەمی بەلجیكای بەدەستهێنا

 جێگای باسە هەڵبژاردەی بەلجیكا بە شێوەی پێشوەخت گەیشتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا مسۆگەركردبوو 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.