Erbil 35°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 15:32

له‌خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا هۆڵه‌ندا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر پۆڵه‌ندا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

لەگەڕی شەشەم و كۆتایی قۆناغی یەكەمی خولی نەتەوەكانی ئەوروپاو هەر لە گڕوپی یەكەمدا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هەڵبژاردەی پۆڵەندای میوانداری بردەوە

 سەرەتا پۆڵەندا بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش یاریزان كامیل جۆزۆیاك لە خولەكی شەش تۆماریكردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو، لە گێمی دووەمیش هۆڵەندیەكان هەوڵی گۆڕینی ئەنجامی یاریانداو چەند هێرشێكیان كردە سەر گۆڵی میواندارەكەیان، یەكێك لە هێرشەكانیش لێدانێكی سزای لێكەوتەوەو لە جێبەجێ كردنیدا، مێمفیس دێپای ئه‌ستێره‌ی لیۆن گۆڵی بەرامبەری میوانەكانی لە خولەكی حەفتاوحەوت بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە


 پاشان جۆرجینهۆ ڤاینالدوم گۆڵی دووەم و بردنەوەی هۆڵەندای لە خولەكی هەشتاوچوار به‌ لێدانی سه‌ر تۆماركرد، سەرەڕای بردنەوەی لەم یاریە، هەڵبژاردەی هۆڵەندا نەیتوانی بگاتە قۆناغی پێش كۆتایی و بە یازدە خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپی یەكەم مایەوە، پۆڵەنداش بە حەوت خاڵ لە پلەی سێیەم دێت 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.