Erbil 27°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 19:33

زیاتر له‌ سێ هه‌زار قوتابی دیکه‌ له‌ زانکۆ و په‌یمانگانی هه‌رێم وه‌رگیران

کوردستان TV
#7
100%

وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند: لە ئەنجامى سکاڵاکان (3249) قوتابی دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراون.

د. ئارام قادر، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لەمیانی بەسەركردنەوەی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر لەگەڵ سەرۆكی زانكۆ لەنزیكەوە لەجێبەجێ كردنی كاروباری وەرگیراوانمان پرسی و تەئكیدمان لە ڕێكارەكانی وەرگرتنی قوتابیان و ڕاییكردنی كاروباری قوتابیان لەزانكۆ و پەیمانگەكان و پێشوازی كردن لێیان لەچوارچێوەی جێبەجێ كردنی ڕێنماییە تەندروستیەكان بۆ خۆپارێزی كردەوە و لەنزیكەوە گوێمان لە داواكاری و پێشنیازەكان گرت.

 وەزیری خوێندنی باڵا ڕاشیگەیاند: لە پێناو ڕەخساندنی زۆرترین دەرفەت بۆ دەرچووان، ئەمساڵ زۆرترین پلانی وەرگرتنمان بۆ دەرچووان دابینكرد بۆ ئەوەی سەرجەم دەرچووان لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەربگیرێن، لەو چوارچێوەیەشدا لە ئەنجامی سكاڵا (3249) خوێندكاری دیكە وەرگیران.

ئاشكراشی كرد، بەم شێوەیە كۆی وەرگیراوانی ئەمساڵی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە زیاتر لە (52,800) قوتابی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.