Erbil 26°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 21:20

هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی: د.فرسه‌ت سۆفی هەمیشە هاوکار و پاڵپشتى خەڵکى هەژارو لێقەوماوان بوو

کوردستان TV
#7
100%

دواى ئەوەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ هەواڵی کۆچى دوایی دکتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بڵاو بۆیەوە تەواوى کوردستان بەم هەواڵە غەمبار بوون، به‌تایبه‌تی هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی.

دکتۆر فرسەت خەڵکى چۆمان و باڵەکایەتیەو تەواوى ژیانى منداڵی و گەنجیەتیشی لە سۆران و دیانا بەڕێ کردووە، ئەمڕۆ ئەگەر ماتەم گێری بۆ خەڵکى هەولێر و کوردستان تایبەت بێت، بەڵام بۆ چۆمان و باڵەکایەتى و سۆران تایبەت ترە بۆیە ئەمڕۆ تەواوى خەڵکى ئەو ناوچەیە ماتەمگێرو ڕەش پۆشن.

جیاواز لە ڕۆژانى ڕابردووش ئەمڕۆ سۆران و چۆمان بازاڕەرەکەى بە چۆڵی بینراو خەڵکى بەو هەواڵە تووشی شۆک ببوون.

دکتۆر فرسەت سۆفی لە نێو خەڵکیدا کەسێکى خۆشەویست و ڕێزگر بوو، هەمیشە هاوکار و پاڵپشتى خەڵکى هەژارو لێقەوماو بوو، بۆیەش بە براو کەسی هەژاران ناوزەند کرابوو، خوالێخوشبێت د.فرسەت لە خانەوادەیەکى هەژارو کورد پەروەر لە گوندى گەزنەى باڵەکایەتى لە ساڵی 1978 لە دایک بووە و قۆناغەکانى خوێندنى سەرەتایی و ناوەندى و ئامادەیی لە سۆران تەواوکردووە و لە زانکۆى سەلاحەدین بڕانامەى بەکالۆریۆس و ماستەرو دکتۆراى بەدەست هێناوە، ناوبراو لە سەردەمى یەکێتى قوتابیان دا ڕۆڵێکی کارای هەبووە هاوکات ئەندامى دەستەى نووسینەوەى دەستوری هەرێم و بووە لە خولی پێشوى پەڕلەمان ئەندامی پەڕلەمان بووە، هەروەها مامۆستای زانکۆ بووەو دواجاریش بووەتە پارێزگاری هەولێر و لەماوەیەکى کەمی خزمەتکرد توانى ببێتە جێگەى متمانەو خۆشەویستى خەڵکى کوردستان و هەولێر بە تایبەتى.

بەداخەوە دواى تووش بوونى بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ لە ئەنقەڕەى پایتەختى تورکیا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى ئەو شارە کۆچی دوایی کرد،
هەر ئەمڕۆش ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر پرسەى ماتەمینى بۆ سێ ڕۆژ ڕاگەیاند.

ڕاپۆرت / فەرمان عەلی

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.