Erbil 23°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 21:29

رێباز حملان: د.فرسەت سۆفی کادرێکی دڵسۆز و بەئەمەک بوو بۆ نیشتیمانەکەی

کوردستان TV
#7
100%

رێباز حملان یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی  د.فرسەت سۆفی  پارێزگاری ھەولێر كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بۆ خانەوادەی بەرێزی کاک دکتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر

بەخەم و دڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دکتۆر فرسەت سۆفی-م بیست.

دکتۆر فرسەت سۆفی ھاورێیەکی خۆشەویست و کادرێکی دڵسۆز و بەئەمەک بوو بۆ نیشتیمانەکەی و ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان، لەو ماوەیەی کە پارێزگاری ھەولێر بوو توانی بەردەوام بێت لە خزمەتکردنی زیاتری ئەو پارێزگایە و لەڕوو بەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا شەونوخونی زۆری کرد تا دواجار گیانی پاکی لەو پێناوەدا بەختکرد و ھەمیشە بەدەم کێشەکانی خەڵکەکەی خۆیەوە دەچوو، پێشتریش کاتێک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بوو ھەمیشە خۆنەویستانە بە شێوەیەکی لۆژیکیانە دەستی دەخستە سەر کێشەکان و داوای چارەسەرکردنی دەکرد و خزمەتی ھاونیشتیمانیانی دەکرد.

لەدەستدانی دکتۆر فرسەت ھەموانی نیگەرانکردوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەی بەرێزیان و خۆمان و ھاونیشتیمانیانی خۆشەویستی پارێزگای ھەولێری قەڵاو منارەو تەواوی دۆستان و ھاورێیانی دەکەم ، خوای گەورە کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.

اناللە وانا الیە راجعون

رێباز حملان
یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
18/11/2020

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.