Erbil 26°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 21:18

سوپای عێراق چه‌ند ئه‌ندامێکی په‌که‌که‌ی ده‌ستگیرکرد

هه‌وڵیان ده‌دا چه‌ك و بۆمب بێننه‌ نێو سنووری شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ سوپای عێراق توانیویانه‌ چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌كه‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ هه‌وڵیان ده‌دا چه‌ك و بۆمب بێننه‌ نێو هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌شه‌فه‌ق نیوزی رایگه‌یاندووه‌، زانیاری تایبه‌ت گه‌یشتۆته‌ یه‌كێك له‌ بازگه‌كانی سه‌ر به‌ فیرقه‌ی پیاده‌ی 14 له‌ سوپای عێراق كه‌ ئۆتۆمبێڵیَك چواری ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌ی تێدایه‌و له‌چیاكانی مه‌خمور هاتوون و ئۆتۆمبێڵه‌كه‌یان چه‌كی سووك و 12 بۆمبی تێدایه‌ و ده‌یانه‌وێ ئه‌و بۆمب و چه‌كانه‌ بگه‌ێننه‌ سنووری شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌ هه‌ڵساون به‌گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌و به‌ڵگه‌ فه‌رمییه‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌بازگه‌كانی ئه‌منی كه‌ هه‌واڵگری و فیرقه‌ی پیاده‌ی 14ی تێدایه‌ ده‌ربازییان ببێ،به‌ڵام له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه‌ شارۆچكه‌ی مه‌خمور ده‌ستگیركراون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / شه‌فه‌ق نیوز

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.