Erbil 27°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 23:23

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: د.فرسەت کەسێکی دڵسۆز و دەستپاک و حەقبێژ بوو

کوردستان TV
100%


د. به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌یامێكی هاوخه‌می به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. فرسه‌ت سۆفی  پارێزگاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌

ده‌قی په‌یامه‌كه‌: 


پەیامی سەرەخۆشی دکتۆر بەشیر حەداد بە بۆنەی کۆچی دوایی د.فرسەت سۆفی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز د.فرسەت سۆف، پارێزگاری ھەولێرمان بیست. 
بەو بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەیان و هاوڕێ و دۆستانی کۆچکردوو دەکەین.
د.فرسەت کەسێکی دڵسۆز و دەستپاک و حەقبێژ بوو، بەداخەوە کە پەتای کۆرۆنا دەرفەتی نەدا بەرنامەکانی بۆ خزمەتکردنی پارێزگای ھەولێر جێبەجێ بکات.
هیوادارین پەروەردگاری مەزن بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و ئارامیش بە خانەوادە و ھاوڕێ و دۆستانی ببخەشێت.
                (إنا لله وإنا إلیه راجعون)
دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
چوارشەممە ٢٠٢٠/١١/١٨

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.