Erbil 20°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 01:22

فراکسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی کوردستان: فرسه‌ت سۆفی یەکێک بووە لە ماندوونەناسترین یاسا دانەرەکان و ڕۆڵی دیاربووە

کوردستان TV
100%


فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان پرسه‌نامه‌كی بۆ كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌ 

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

پرسەنامەی فراکسیۆنی پارتی بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر

بەداخ و ئێشێکی زۆرەوە بۆ هەواڵی کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێرو ئەندامی پێشووی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ماتەمینی و نیگەرانی خۆمان ڕادەگەیەنین.

دکتۆر فرسەت گەنجێکی دڵسۆزو خەمخۆرو هەژاردۆست بوو لەهەموو وێستگەکانی ژیانی و ئەو ئەرکە جیاوازانەی کە وەریگرتوون،  کارەکانی بە بە دڵسۆزی و خەمخۆری و دەستپاکی ڕادەپەڕاند، لەو کاتەی کە لەپەرلەمانی کوردستان ئەندامی پەرلەمان بووە یەکێک بووە لە ماندوونەناسترین یاسا دانەرەکان و ڕۆڵی دیاربووە.

بەداخەوە لەم هەواڵە ئازاربەخشە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی پارێزگای هەولێرو کەس و کارو هاوڕێ و هەڤاڵانی دکتۆر دەکەین، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات.

داوا لەهەموو خەڵکی کوردستان دەکەین تکایە خۆپارێزیتان لەڤایرۆسی کۆرۆنا بە گرنگ و جدی وەربگرن، با ڕۆژانە شاهێدی گیان لەدەستدانی خۆشەویستەکانمان نەبین.

فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان
۱۸/۱۱/۲٠۲٠

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.