Erbil 20°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 01:21

بۆ چاره‌ی ئه‌م 5 نه‌خۆشییه‌ گێزه‌ر بخۆن

جه‌سته‌ پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌ مادده‌ ژه‌هراوی و زیانبه‌خشه‌كان.
کوردستان TV
100%

گێزه‌ر خواردنێكی به‌سووده‌و ده‌توانن له‌گه‌ڵ پرته‌قاڵ بیكه‌نه‌ شه‌ربه‌ت زۆر خۆش و به‌تام و به‌سووده‌.

 

خواردنی گێزه‌ر چه‌ندین سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها مرۆڤ له‌ چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌پارێزێت، به‌و پێیه‌ی چه‌ندین پێهاته‌ی گرنگی تێدایه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كۆمه‌ڵێك ڤیتامین بۆیه‌ كۆمه‌ڵێك سوود به‌ته‌ندروستیمان ده‌گه‌یه‌نێت.

 

گرنگترین سووده‌كانیشی بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:

 

1. دژه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌ به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، قۆڵۆن و سییه‌كان.

 

2. ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزبوونی ڕاده‌ی بینین بۆیه‌ چاو به‌هێز ده‌كات.

 

3. جه‌سته‌ پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌ مادده‌ ژه‌هراوی و زیانبه‌خشه‌كان.

 

4. سوودی بۆ پووك و ددانه‌كان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها سیمایه‌كی جوان و سه‌رنج ڕاكێش ده‌دات به‌پێست.

 

5. ڕێگری ده‌كات له‌توشبوون به‌نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌مار.

(د. به‌در سورچی – پسپۆڕی گیاده‌رمان)

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.