به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده زیاتر له 16 هه‌زار قه‌له‌مون له ئه‌ڵمانیا سه‌ربڕان .
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن: دوای ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده له‌یه‌كێك كێڵگه‌كان و شوێنی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر،فه‌رمانیان كردووه كه 16 هه‌زارو 100 قه‌له‌مون سه‌رببڕدرێن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا پێیان وایه كه باڵنده كێوییه‌كان بوونه‌ته هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه،چونكه پێشتر 23 هه‌زار حاڵه‌تی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان له دوورگه‌ی رۆگن له ویلایه‌تی میكلنبۆرگ فۆربۆمرنی رۆژهه‌ڵات ده‌ستنیشان كردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / رۆیته‌رز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.