قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌رێی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستییه‌وه چاودێری ده‌رمانخانه و نۆرینگه‌كان ده‌كات و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تیش رایده‌گه‌یه‌نێت: له چوار مانگی رابردودا زیاتر له (200) هه‌رزار پارچه ده‌رمانی جۆراوجۆر له‌ناوبراوه.
د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، پزیشكی ده‌رمانساز و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: ئامانجی سه‌ره‌كی پێكهێنانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی چاودێریكردنی ده‌رمانخانانه، نۆرینگه، ئه‌و پێشانگایانه‌ی بابه‌ته‌كانی جوانكاری خانمان ده‌فرۆشن و هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر روی تێده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی پابه‌ندكردنیان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و ئه‌و رێنماییانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانی بواری ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
وتیشی: یه‌كێك له كاره‌كانی دیكه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی، به‌دواداچون كردنه بۆ بازاڕه‌كانی ئۆنلاین و ئه‌و ئه‌كاونت و په‌یجانه‌ی له‌رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه ده‌رمان و جوانكارییه‌كانی خانمان به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشن، لیژنه‌كه توانیویانه به‌شێكی زۆری خاوه‌نه‌كان په‌یجه‌كان بدۆزنه‌وه و روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توندیان بكه‌نه‌وه.
رونیكرده‌وه: لیژنه‌كه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاوڵاتیان، رێگری له فرۆشتن و ساغكردنه‌وه‌ی ده‌رمانی به‌سه‌رچو، خراپ و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ده‌كات، كه له‌كاتی به‌كارهێنانیاندا زیان له به‌كارهێنه‌ركه‌ی ده‌دات، نه‌ك زیان گه‌یاندن به خاوه‌ن ده‌رمانخانه و نۆرینگه و ئه‌وشوێنانه‌ی دیكه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: له‌چوار مانگی رابردودا لیژنه‌كه توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (200.000) دوسه‌د هه‌زار پارچه ده‌رمانی جۆراوجۆر و بڕیكی زۆر بابه‌ته‌كانی جوانكاری خانماندا (ده‌رمانه‌كانی قه‌ڵه‌وی و لاوازی و به‌هێزكردنی جه‌سته و جۆره‌ها شتی دیكه) دابگرن و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنی پسپۆڕه‌وه له‌ناتو ببرێت.
د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، داوا له هاوڵاتیان ده‌كات، به‌بێ ره‌چه‌ته‌ی پزیشكی پسپۆڕ ده‌رمان به‌كارمه‌هێنن و ئه‌و جوانكاریانه‌شی له په‌یجه‌كانه‌وه ریكلامی بۆ ده‌كرێت هیچ بنه‌مایه‌كی راستی تێدا نیه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستی و جه‌سته‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كه، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی ده‌توانن له‌رێی (07708677777) لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكه‌نه‌وه.
دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.