بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردهوه كه پۆلیسى دارستان و بنکەى سەنگاو دوو ڕاوچیان دەستگیرکرد
لەگەڵ هاتنى وەرزى سەرماو سۆڵى زستان باڵندەکان بونەتە قوربانى دەستى سەرپێچیکاران ، هەرچەندە خۆشەویستى بۆ سروشت و ژینگەى کوردستان بەجۆرێک لەناخى ئەفسەر و کارمەندانى پۆلیسى دارستان ڕەنگى داوەتەوە کە هەمیشە و بەردەوام لە پێناو پارێزگاریکردن لەئاژەڵ و باڵندە کێویەکان لەئەرک و فەرماندان بەڵام زۆرن ئەو هاووڵاتیانەى بێ گوێدانە بەرپرسیاریەتى لە پێناو ئارەزویەکى تایبەتى خۆیاندا ڕاوى ئاژەڵ و باڵندەیى کێوى دەکەن بۆ ئەو مەبەستە لە سنورى چەمچەماڵ توانرا (٢) تۆمەتبار دەستگیر بکەن .
پۆلیسی دارستان و ژینگهی سلێمانی بڵاوی كردهوه كه لە ئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سەنگاو بۆ سنورى گوندى (کەلە رەشید ) توانیان (٢) هاووڵاتى دەستگیربکەن کە هەستابوون بەڕاوکردنى (٧) باڵندەى کێوى جۆرى سوێسکە هاوکات دەست گیرا بەسەر (٢) لایتى دەستى کە بۆ ڕاوکردن بەکاریان هێنابوو
پاشان سەرپێچیکاران و کەرەستە دەست بەسەراگیراوەکان ڕادەستى دادگاکران بەمەبەستى لێپێچینەوەى یاسایى .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.