دوای ئەوەی بەریەککەوتنی لەگەڵ توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا هەبوو، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، تەندروستی زۆر باشە، بەڵام بڕیاریداوە خۆی کەرەنتین بکات و لەڕێگای پرۆگرامی زووم ئەپەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجامداوە.
بهپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ههواڵی ئهسۆشیهتید پرێس، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوای بەریەککەوتنی لەگەڵ توشبوویەکی کۆرۆنا، بڕیاریداوە بۆ ماوەی دوو هەفتە لەماڵەکەی خۆی لە داونینگ ستریت خۆی کەرەنتینە بکات.
لهمبارهیهوه شیکەرەوانی سیاسی لە بەریتانیا پێیانوایە، جۆنسن رووبەڕووی هەفتەیەکی قورس دەبێتەوە لەپرسی کۆرۆنادا دوای ئەوەی راوێژکارێکی باڵای تەندروستی لەکارەکەی دورخستۆتەوە و پێویستە لەماوەی چەند رۆژی داهاتووشدا هەوڵە دیپلۆماسییەکانی خۆی بۆ پرسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئەوروپا و دەرچوونی وڵاتەکەی لەیەکێتی ئەوروپا بهگهڕ بخاتهوه.
جۆنسن کە تەمەنی 55 ساڵە، سەرەتای مانگی نیسان تووشی کۆرۆنا بوو و بۆ ماوەی سێ رۆژ خرایە ژێر چاودێری پزیشكییەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.