كۆمپانیای مۆدێرنا، سەركەوتنی لە دروستكردنی پێكوتەی پەتای كۆرۆنای ڕاگەیاند، كە ڕێژەی كاریگەرییەكەی %.94ـە.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه لە بەیاننامەیەکدا کۆمپانیای مۆدێرنا، دوای شیکردنەوەی دەرەنجامی سەرەتایی قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەکان، سەركەوتنی لە دروستكردنی پێكوتەی پەتای كۆرۆنای ڕاگەیاند.
کۆمپانیای مۆدێرنا ده‌ڵێت: دەرەنجامەکان پشتیان بەدەستووە بە (95) حاڵەتی جۆراوجۆر کە خۆی دەبینێتەوە لە هاووڵاتی (لاتینی و ئەمەریکی و ئەفەریقی و ئاسیاوی)،کۆمپانیای مۆدێرنا ده‌ڵێت: بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤاکسینەکانیان لەسەر تاقیکراوەتەوە هیچ لێکەوتەی خراپی نەبووە لەسەریان و ته‌ندروستیان زۆر باشه.
كۆمپانیای مۆدێرنا ئاشكرای كرد، ئه‌و كه‌سانه بۆیان به‌كارده‌هێنرێت له سه‌ره‌تاوه كه‌مێك هه‌ست به ئازار و ماندوێتی ده‌كه‌ن به‌ڵام دواتر ئه‌نجامێكی باشی ده‌بێت له‌سه‌ریان.
ڤاكسینه‌كه‌ی مۆدێرنا له به‌شێك له RNA ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌رگیراوه و ده‌درێت له هاووڵاتیان به‌مه‌ش ڤایرۆسه‌كه ده‌ست به دروستكردنی پرۆتین ده‌كات له‌ناو له‌شی تووشبووانی كۆرۆنا و له‌ش دژه ته‌ن دروست ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.