له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، یه‌كێتى قوتابیانی كوردستان له‌پێناو باشتركردنی پڕۆسه‌ی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی 2020 - 2021 یاداشتێكی پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تى خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی هه‌رێمی كوردستان كرد
ده‌قی یاداشتانه‌مه‌كه:
یاداشتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
سڵاوی زانست و خه‌بات....
له سۆنگه‌ی هه‌ست كردن به به‌رپرسیارییه‌تی به‌رامبه‌ر به توێژی قوتابیان و له پێناو باشتركردنی پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی خوێندنی (2020_2021)، له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه به‌شێك له كێشه و گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ و پێشنیاری چاره‌سه‌ركردنیان، ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1. دوای راگه‌یاندنی ناوی قوتابیانی ده‌رچووی پۆلی (12) بۆ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی قوتابیان (وه‌رگیراو و وه‌رنه‌گیراو) , به‌پێی نمره‌كانیان مافی خۆیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داواكارین به‌پێی نمره‌كانیان، مافیان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه .
2. چاره‌سه‌ری كێشه‌ی قوتابیانی وه‌رگیراو به كۆنمره‌یه‌كی به‌رز له به‌شه‌كانی (په‌یمانگای ته‌كنه‌لۆجی هه‌ولێر و په‌یمانگای ته‌كنیكی شه‌قلاوه) سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر بكرێت، به هۆی هاتنی ناوی به‌شه‌كان له سیسته‌می زانكۆلاین وه‌كو كۆلێژ نه‌ك په‌یمانگا.
3. كرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران به‌شێوه‌ی (زیاتر له دوو قیست)، لێیان وه‌ربگیرێت.
4. قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان داشكاندنیان بۆ بكرێت و بڕی پاره‌ی ماوه به چه‌ند قیستێك لێیان وه‌ربگیرێت .
5. قوتابیانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا) هاوشێوه‌ی قوتابیانی (به‌كالۆریۆس و دبلۆم)، به‌شه ناوخۆییان بۆ دابین بكرێت.
6. قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م هاوشێوه‌ی قۆناغه‌كانی تر، مافی سوود وه‌رگرتن له سیسته‌می (میوانداری)یان پێبدرێت.
7. به ره‌چاوكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان و به بێ درووستكردنی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كوالێتی خوێندن، كارئاسانی بۆ رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بكرێت.
8. داواكارین بۆ ئه‌م ساڵی خوێندنی (2020_2021)، ده‌رفه‌تی خوێندنی باڵا بدرێت به ئاره‌زوومه‌ندانی (دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا) له زانكۆكانی هه‌رێمی كورستان .
9. شێوازی خوێندنی ئه‌مساڵ له په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌مه‌كانی (ناو پۆل یان ئاوێته) به شێوه‌یه‌ك بێت كه زامنی سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان بكات، و بۆ سه‌رجه‌م به‌شه هاوشێوه‌كان له سه‌رجه‌م زانكۆیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاوتا بكرێت.
10. ده‌رفه‌تی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ قوتابیانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و كوردانی پارچه‌كانی تری كوردستان، بڕه‌خسێندرێت.
له‌گه‌ڵ رێزدا...
یەکێتی قوتابیانی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.