Erbil 27°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 19:41

حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی‌ دابه‌شکردنی‌ مووچه‌وه‌ ڕوونکردنه‌وەده‌دات

کوردستان TV
100%


جوتیار عادل  وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت  بەپێی وتەی گوتەبێژی حكومەتی عێراق رەوانەكردنی 320 ملیار دینار لە بەغداوە بەردەوام دەبێت و هەركاتێك پارەكە گەیشت دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ی‌11ى  2020، جوتیار عادل، وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ لێدوانێكی‌ بۆ میدیاكان رایگه‌یاند، لێدوانەکەی وتەبێژی حکومەتی عیراق بۆ ناردنی 320 ملیاردەکە بۆ هەرێم خۆشحاڵانەیە و ئەگەر بەغدا بینێرێت ئەوا مووچە دابەشدەکەن.

هاوكات فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بە‌غدا  ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند له‌عێراق ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ كراوه‌ ، دوای دابه‌شكردنه‌كه‌ش بەغدا 320 ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بنێرێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.