Erbil 27°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 22:18

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: بکوژانی ھیشام ھاشمی بە قاچاغ براونەتە دەرەوە

کوردستان TV
100%


گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، ئەحمەد موللا تەڵاڵ رایگەیاند کە ئەو کەسانەی بە کوشتنی شرۆڤەکاری بواری ئەمنیی، ھیشام ھاشمی تۆمەتبارن لەلایەن ھەندێک لایەنەوە بە قاچاغ براونەتەوە دەرەوەی وڵات.

ئەحمەد موللا تەڵاڵ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی نیمچە فەرمی عێراقییە گوتی:ھێزە ئەمنییەکان لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا لە یەکێک لە ناوچەکانی بەغدا، دەستیان بەسەر دوو ماتۆرسکیلدا گرتووە کە لە تیرۆرکردنی ھیشام ھاشمی بەکارھێنراون.

گوتیشی: دوو بکوژەکەی ھیشام ھاشمی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە ناسراون.

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، ئەحمەد موللا تەڵاڵ راشیگەیاند، دوو بکوژەکە لەلایەن ھەندێک لایەنەوە بە قاچاغ براونەتە دەرەوە و گوتی:

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەڵێنی راوەدوونانی ئەو تاوانبارانەی داوە کە ھەڵاتوون بۆ دەرەوە بۆ ئەوەی دەستگیر بکرێن و سزای توند بدرێن.

 

لە شەشی تەمووزی رابردوودا، شرۆڤەکاری بواری ئەمنیی، ھیشام ھاشمی لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی زەیونە ناوەڕاستی شاری بەغدا لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوە، تیرۆرکرا و رووداوەکەیش لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق و نێودەوڵەتی بەتوندی ئیدانەکرا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.