Erbil 22°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 22:27

بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەم ھەفتەیەدا 49 هەزار خێزان ھاوکاریی ماددی دەکرێن

کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی ھەولێر رایدەگەیەنێت، بە بڕیاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەم ھەفتەیە ھاوكاری بەسەر 49 هەزار خێزانی ھەژار و كەمدەرامەت لە شاری ھەولێر دابەش دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ئامادەكارییەك كراوە.

یوسف چاوشین به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند  بە بڕیاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ھاوكاریی ماددی لە سنووری پارێزگای هەولێر بەسەر خێزانی ھەژار و كەمدەرامەتدا دابەش دەكرێت و ئێستاش ھەموو رێكارەكان تەواو بوونە و لیستەكانیش ئامادە كراون و رەوانەی بانكەكانیش كراون بۆ دابەشكردنی ئەو ھاوكارییە.

بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی ھەولێر راشیگه‌یاندووه‌ ئەوانەی ھاوكاریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان وەردەگرن، ژمارەیان 49 هەزار كەسە و ئاگاداریان دەكەینەوە و ئەم ھەفتەیەش ھاوكاریی ماددییان بەسەردا دابەش دەكەین.

 بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی ھەولێر ده‌شڵێت ھەر خێزانێك كە ھاوكاریی دارایی دەكرێت، بڕی 100هەزار دیناری پێ دەدرێت.

ده‌شڵێت لە ھەموو ھەرێمی كوردستان 140 هەزار كەس لەو ھاوكارییەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سوودمەند دەبن.

 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.