د. داهات حه‌وێزی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ناوی شه‌هید د. هێمن له سلێمانی- تایبه‌ت به كۆرۆنا رایدهگهێنێت له شاری سلێمانی ئێستا نه‌خۆشخانه‌كان زۆربه‌ی پڕبوون له‌نه‌خۆش زۆربه‌ی كات جێگه‌مان نییه نه‌خۆشی تازه داخل بكه‌ین به‌تایبه‌تی به‌شی چاودێری ورد، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری تووشبوونه‌وه بۆ دووه‌مجار به‌كۆرۆنا، ده‌شڵێت به‌رگری له‌ش به‌ته‌نها (IGG) نیه به‌ڵكو به‌رگری له‌ش بریتیه له‌و خانه بیره‌وه‌ریانه‌ی كه له‌ناو جه‌سته‌دان رێگه ده‌گرن له‌وه‌ی كه‌سه‌كه به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشی نه‌خۆشیه‌كه ببێته‌وه بۆیه ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی كه‌كه‌سێك دووه‌م جار تووش ببێته‌وه ئه‌گه‌رێكی زۆر كه‌مه.
د. داهات حه‌وێزی، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه تووشبوونه‌وه به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر زۆر ده‌گمه‌نه واته له‌وانه‌یه له 100 كه‌سدا دوو كه‌س دووباره تووش نه‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه تووشده‌بنه‌وه كه‌به‌ته‌واوه‌تی چاك نه‌بوونه‌ته‌وه و به‌رگرییان پهیدانهكردووه بۆ ڤایرۆسه‌كه ئه‌وكاته جاری دووه‌م له‌وانه‌یه تووش ببنه‌وه به‌شێك له‌مانه دوباره بوونه‌وه نییه به‌ڵكو چالاك بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه كه‌به‌ته‌واوه‌تی چاك نه‌بۆته‌وه و نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها راشیدهگهێنێت تووشبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا لهحاڵهتێكدایه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه به‌رگری نه‌مێنێت چونكه ئه‌و به‌رگریه‌ی له‌دوای كۆرۆنا دروست ده‌بێت ( IGG) له‌وانه‌یه تا سێ مانگ بمێنێته‌وه یان له‌وانه‌یه زیاتر بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر دوای ئه‌و سێ مانگه به‌رگری له‌شی نه‌ما ئه‌وكاته ئه‌گه‌ری هه‌یه جارێكی تر تووش ببێته‌وه چونكه وه‌ك وایه هه‌رگیز تووشی كۆرۆناكه نه‌بووبێت وه‌ك لایه‌نی زانستی ئه‌و ئه‌گه‌ره هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رگری له‌ش به‌ته‌نها (IGG) نیه به‌ڵكو به‌رگری له‌ش بریتیه له‌و خانه بیره‌وه‌ریانه‌ی كه له‌ناو جه‌سته‌دان رێگه ده‌گرن له‌وه‌ی كه‌سه‌كه به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشی نه‌خۆشیه‌كه ببێته‌وه بۆیه ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی كه‌كه‌سێك دووه‌م جار تووش ببێته‌وه ئه‌گه‌رێكی زۆر زۆر كه‌مه كه له‌وانه‌یه له 100 كه‌سدا 2-3 كه‌س تووش ببێته‌وه، زۆربه‌شیان ئه‌وانه‌ن كه‌یه‌كه‌مجار دوای ڤایرۆسه‌كه كه گرتوویانه به‌رگرییان دروست نه‌كردووه.
د. داهات حه‌وێزی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ناوی شه‌هید د. هێمن له سلێمانی- تایبه‌ت به كۆرۆنا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه به‌رگری جه‌سته به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی دوای دوو بۆ چوار هه‌فته لهچاكبوونهوه ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سه‌كه دروستیكردووه واته ئه‌وكاته پشكنینی بۆ ده‌كرێت.
وتیشی ئه‌گه‌ر به‌رگری دروست نه‌كردبێت له‌وانه‌یه له‌ماوه‌ی مانگێكدا دوای نه‌مانی نیشانه‌كان جارێكی تر چالاك ببێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ جاری دووه‌م تووشی كۆرۆنا ده‌بنه‌وه وه‌ك یه‌كه‌مجاری تووشبوونیانه؟ له‌وه‌ڵامدا د.داهات حه‌وێزی رایدهگهێنێت هه‌روه‌كو نیشانه‌كانی یه‌كه‌مجار ده‌رده‌كه‌وێت به‌هه‌مان نیشانه ده‌رده‌كه‌وێته‌وه به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه پێویست ده‌كات پشكنین بكات و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت، چونكه له‌وانه‌یه وه‌كو یه‌كه‌مجار حاڵه‌ته‌كه‌ی لێ خراپ بكات".
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ناوی شه‌هید د. هێمن له‌سلێمانی-تایبه‌ت به كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی ده‌شڵێت ئێستا نه‌خۆشخانه‌كان زۆربه‌ی پڕبوون له‌نه‌خۆش زۆربه‌ی كات جێگه‌مان نییه نه‌خۆشی تازه داخل بكه‌ین به‌تایبه‌تی به‌شی چاودێری ورد، هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی زۆریش له سلێمانی زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی "بێدی" چاودێری ورد هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا ده‌بن به‌تایبه‌تی گه‌نج دره‌نگ دێن بۆ نه‌خۆشخانه‌كان هه‌تا به‌ته‌واوه‌تی لێیان پیس نه‌كات نایه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه واده‌زانن 14 ڕۆژه‌كه ته‌واو بكه‌ن به‌ته‌واوه‌تی چاكده‌بنه‌وه به‌تایبه‌تی هه‌ندێك كه‌س ئێستا له وه‌رزی پایزدا واده‌زانێت په‌تای وه‌رزی گرتووه ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات نه‌خۆشیه‌كه‌ی لێ قورس بكات و كه دێته نه‌خۆشخانه سوود له‌و چاره‌سه‌رانه وه‌رناگرێت كه له‌سه‌ره‌تا وه‌ری ده‌گرێت وه‌كو به‌كارهێنانی پلازما و ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تا به‌كاردێت بۆیه ورده ورده نه‌خۆشیه‌كه‌ی لێ قورس ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی به‌رزی مردن به‌كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی د. داهات حه‌وێزی رایگه‌یاندووه كه‌ڕێژه‌ی مردنی سلێمانی له ڕێژه‌ی پارێزگاكانی تر زیاتر نییه له‌وانه‌یه كه‌متریش بێت، به‌ڵام ئه‌و ئامارانه‌ی كه له‌سلێمانی بڵاو ده‌كرێته‌وه ئاماری دروستن هی شاره‌كانی تر ئاماری دروست نین له‌شاره‌كانی تر ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه له‌نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان به‌كۆرۆنا ده‌مرن ناخرێته ئاماری مردنه‌وه یان ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه ده‌رده‌كه‌وێت كۆرۆنا-یان هه‌یه به‌ڵام پشكنینی لوتیان لێ وه‌رنه‌گیراوه له‌شاره‌كانی تر حسابی كۆرۆنایان بۆ ناكرێت كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر كۆرۆنایه واته ئه‌و ئاماره‌ی كه له‌سلێمانی بڵاوده‌بێته‌وه ئامارێكی دروسته له‌وانه‌یه ئاماری شاره‌كانی تر ئامارێكی ڕاست ودروست نه‌بێت بۆیه واده‌رده‌كه‌وێت كه‌ڕێژه‌ی مردن له‌سلێمانی زۆره.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له 2-6 هه‌تا 8 نه‌خۆش به‌پێی ڕۆژه‌كان ده‌گۆڕێت، ڕۆژی وایه كه‌متره و ڕۆژی واش هه‌یه زیاتره، ژماره‌ی تووشبوون زۆره چونكه نه‌خۆش هه‌یه لهكلینكهكان دیاری ده‌كرێن نه‌خۆش هه‌یه بهئهشیعهی ته‌ندوری دیاری ده‌كرێت هه‌ندێك نه‌خۆش هه‌یه خۆی له‌ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت ئه‌و ئامارانه‌ی كهبڵاودهكرێنهوه ئاماری پشكنینی "لوتهكهیه" كهبڵاودهكرێتهوه.
د. حه‌وێزی پێشبینی خۆی بۆ قۆناغی داهاتووی كۆرۆنا كرد راشیدهگهێنێت پێشبینی ده‌كه‌ین هه‌تا مانگی دوانزه‌ش ورده ورده ژماره‌ی تووشبووان و گیانله‌ده‌ستدان زیاتر بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵك هاوكاریمان بكات بارودۆخه‌كه له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رناچێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه تائێستا توانیوومانه كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ین به‌ڵام به‌داخه‌وه ژماره‌ی توشبوون و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان هێشتا هه‌ر زۆره. د. داهات حه‌وێزی وای وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.