Erbil 20°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 00:15

گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: پابەندین بە شەراکەتمان لەگەڵ ھێزەکانی عێراق

کوردستان TV
100%


گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، واین مارۆتۆ رایگەیاند کە لەم شەش ساڵەی دواییدا، ٣٧ ھەزار و ٨٠٠ ھێرشی ئاسمانییان دژبە داعش لە عێراق ئەنجامداوە.

واین مارۆتۆ لە ھەڤپەڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی عێراق لەم ماوانەی دواییدا بە ھاوکاری لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش زنجیرەیەک سەرکەوتنی گەورەیان بەسەر تیرۆریستانی داعشدا تۆمارکردووە و گوتی:

ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، شانازی بەو سەرکەوتنانەوە دەکات کە ھێزەکانی عێراق بەسەر تیرۆریستانی داعشدا تۆماریانکردووە.

راشیگەیاندووە کە ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، یارمەتیدانی ھێزەکانی عێراقە لە راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش تا ئەو کاتەی عێراق بەتەواوی سەقامگیری دەبێت.

سەبارەت بە ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق، گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، واین مارۆتۆ ئاشکرایکرد کە سێ ھەزار سەربازی ئەمریکا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق بوونیان ھەیە، بەڵام ئەو ژمارەیە بەپێی رەوشەکە، گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

لە ماوەکانی رابردوودا ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش ژمارەیەک بنکەی لە عێراق چۆڵ کرد و رادەستی سوپای عێراقی کرد و لەمبارەیەوە واین مارۆتۆ گوتی:

"بەھۆی دووبارە رێکخستنەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق، ئەو بنکانە رادەستی سوپای عێراق کراونەتەوە، بە تایبەتیش دوای ئەو سەرکەوتنانەی کە ھێزەکانی عێراق بە ھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش بەسەر تیرۆریستانی داعش تۆماریان کردووە".

سەبارەت بەو ھێرشە ئاسمانییەی کە ھێزەکانیان لە عێراق دژبە داعش ئەنجامیانداوە، گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، واین مارۆتۆ رایگەیاندووە کە ھێزەکانیان لەسەر داوای حکوومەتی عێراق ھێرشی ئاسمانی دژبە داعش لە عێراق ئەنجام دەدەن گوتی:

لەم شەش ساڵەی دواییدا، ٣٧ ھەزار و ٨٠٠ ھێرشی ئاسمانیمان دژبە داعش لە عێراق ئەنجامداوە.

لەبارەی شکستپێھێنانی داعشیش، واین مارۆتۆ باسی لەوەکردووە کە داعش بەواوی شکستی پێھێنراوە بە تایبەتیش دوای ئەوەی رووبەری ١١٠ هەزار کلیۆمەتر چوار گۆشەی لەژێر کۆنترۆڵی دابوو، دەرھێندراوە و گوتی:

لە راوەدوونانی داعش، پابەندین بە شەراکەتمان لەگەڵ ھێزەکانی عێراق .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.