Erbil 20°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 00:17

د . سه‌لام خۆشناو : ده‌ستوور سه‌نگی مه‌حه‌که‌ بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا

کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ به‌ ره‌وشی عێراق و پرسی به‌رده‌وامی سزادانی هەرێمی كوردستان  د. سەلام خۆشناو بڕیکاری وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق رایگه‌یاند: دەستوورێك هەیە كە سەنگی مەحەكە بۆ یەكلایی كردنەوەی زۆر لە پرسەكان ، بەداخەوە وەكو كورد نەمانتوانیوە ئەو مافانەی خۆمان بچەسپێنین، هەرچەند كە لە دەستوردا ئەو مافانە هاتووە ، ئەگەر بە كەمینەو زۆرینە عەرەب قسە لەگەڵ ئێمە بكات ئەوا بوونمان لە بەغدا زیادەیە.

راشیگه‌یاند: بەداخەوە بەغدا وەكو جاران نەماوە ، كاتێك كە سەركردەكانی كورد ئەهاتنە بەغدا هەموو كێشەكانی عێراق چارەسەر دەكرا ، بەڵام دوای 2014 ئەوە نەما . بەداخەوە ئەوان دەیانەوێت هەموو مەسەلەكان بگۆڕن نازانن سیاسەت چیە ، حه‌قدیان هەیە بەرامبەر بە كورد ، ئەو شاندانەش كە ئەهاتنە بەغدا وەكو پێویست نەبوون لە رووی شارەزایی و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی بەغدا .

 د. سەلام خۆشناو روونیشیكردەوە ئەگەر لایەنی سێیەم و لایەنی نێ دەوڵەتی لەناو گفتوگۆكان نەبن ، واتا لە نێوان هەولێر و بەغدا ئەوا ئاكامەكانی گفتوگۆكان بەرهەمدار نابێت .

لە لایەكی دیكەوە پێویستە یەكگرتوو بین لە هەڵوێستدا ، بۆ ئەوەی بتوانیین پرسەكان یەكلایی بكەینەوە . تا ئێستا كورد سكاڵایەكی بۆ داخوازیەكانی كورد نەكردووە . كوتلە شیعیەكان ئەوە دەگەیەننە هاووڵاتیان كە كورد پارەی ئێمە دەبەن و ئەوەی خۆشیان دەبەن . ئەوەی لە باشوور هەیە ، هیچ خزمەتگوزارییەك نەكراوە بەربەراورد لەگەڵ هەرێمی كوردستان .

 د. سەلام خۆشناو وتیشی لە بەغدا شەفافیەت نیە ، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە خۆمان دژایەتی خۆمان دەكەین . ئێستا پێویستە خۆمان رێكبخەینەوە بۆ ئەوەی بتوانیین لەو بارودۆخە بتوانیین براوەبین و مافەكانمان دەستەبەر بكەین.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.