بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وا بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو راگەیاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 15 ى 11 ى 2020 ، ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ پەڵە ھەور و پاشان نیمچە ھەور.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه لە ئەنجامى درێژبوونەوەى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست سبەى دووشه‌ممه هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى باران بارین .
هه‌روه‌ها راشیدهگهێنێت كه لە کاتەکانى نیوەڕۆ باران بارین دەست پێ دەکات سەرەتا ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک پاشان درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانى تر .
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه كه پێشبینى باران بارین بۆ تەواوى ناوچەکەمان هەیە , سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر بارانى زیاتر دەبێت لە ئێوارەى رۆژى دووشەممە باران بارین لەسەر ناوچە شاخاویەکان دەمێنێتەوە و نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 2 تا 3 پلەى سیلیزى .لە شەودا کاریگەرى ئەم باران بارینە کۆتاى دێت .
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.