پۆلیسی ههولێر رایدهگهێنێت ئەو تۆمەتبارەی لەسەر یاریی پهبجی هاوڕێكەی خۆی كوشت، دهستگیر كرا
پۆلیسی ههولێر بڵاوی كردهوه كه بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كوشتن، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی حاڵەتێكی كوشتن لە گەڕەكی نەورۆز، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تومەتبارێكیان بە ناوی (ر.م.ع) بە تۆمەتی كوشتنی هاووڵاتییەك بە ناوی (م، ئ ،ف) دەستگیر كرد.
راشیدهگهێنێت كه تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا كە لەگەڵ كەسی كوژراودا، كە هاوڕێی یەكتری بوون، لەسەر یاری و كارتی پهبجی بووەتە كێشە و دەماقەڵەیان و دەرەنجام بە چەقۆ لە هاوڕێكەی داوە و كوشتوویەتی
پۆلیسی ههولێر ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (405) لە یاسای سزادان، راگیرا و رادەستی دادگا كرا.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.