ژماره‌ی تووشبووان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌سه‌رانسه‌ری جیهان، ٥٤ ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
به‌گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری "Worldometer"، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان له چین سه‌ری هه‌ڵدا و به جیهاندا بڵاوبووه‌وه، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٥٤ ملیۆن و ٣٢٩ هه‌زار و ١٠٤ حاڵه‌ت.
ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوونیان به په‌تای كۆرۆنا تۆماركردووه، به‌م شێوه‌یه‌یه:
''ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ١١ ملیۆن و ٢٢٦ هه‌زار و ٢١٨ حاڵه‌ت، هیندستان هه‌شت ملیۆن و ٨١٤ هه‌زار و ٩٠٢ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل پێنج ملیۆن و ٤٨٤ هه‌زار و ٩٥٩ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا یه‌ك ملیۆن و ٩٥٤ هه‌زار و ٥٩٩ حاڵه‌ت، رووسیا یه‌ك ملیۆن و ٩٠٣ هه‌زار و ٢٥٣ حاڵه‌ت، ئیسپانیا یه‌ك ملیۆن و ٤٩٢ هه‌زار و ٦٠٨ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا یه‌ك ملیۆن و ٣٤٤ هه‌زار و ٣٥٦ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین یه‌ك ملیۆن و ٣٠٤ هه‌زار و ٨٤٦ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا یه‌ك ملیۆن و ١٩١ هه‌زار و چوار حاڵه‌ت، ئیتاڵیا یه‌ك ملیۆن و ١٤٤ هه‌زار و ٥٥٢ حاڵه‌ت''.
له سه‌رانسه‌ری جیهان یه‌ك ملیۆن و ٣١٨ هه‌زار و ٢٨٦ كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٧ ملیۆن و ٨٧١ هه‌زار و ٣٧٥ تووشبووش به‌سه‌ر په‌تاكه‌دا سه‌ركه‌وتوون و چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.