ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگه‌یاند، شانه‌یه‌كی نووستووی تیرۆریستانی له پارێزگای نه‌ینه‌وا ھه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه كه له ١٥ تیرۆریست پێكھاتبوو.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، پشت به‌ستن به زانیاری ھه‌واڵگریی و به‌دواداچوونی مه‌یدانی، ھێزه‌كانی ئاسایش له پارێزگای نه‌ینه‌وا، شانه‌یه‌كی نووستوویان ھه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه كه له ١٥ تیرۆریست پێكھاتبوو و سه‌رجه‌میان به‌پێی فه‌رمانی دادوه، ده‌ستگیركراون.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه، ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه ده‌ستگیركراون له میانی وه‌رگرتنی گوته‌كانیاندا، دانیان به‌وه‌داناوه كه پلانیان دانبوو زنجیره‌یه‌ك ھێرش به ئامانجی شڵه‌ژانی ره‌وشی ئه‌منی له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجام بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.