بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدهگهێنێت بەبڕی زیاتر لە پێمج ملیار دینار پرۆژەیه‌كى كارەبا جێبەجێ دەكرێت كه‌ئه‌وه‌ش بار زۆرى سه‌ر وێستگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه
لهراگهیاندراوێكدا كاره‌بای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه‌به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى توناى دابه‌شكردنى كاره‌باى و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارزۆرى به سه‌ر فیده‌ره‌كان و سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى سلێمانى ، له‌سه‌ر بودجه‌ى داهاتى (8%) كاره‌با و بەبڕی (5.082.185.850) پێنج ملیار و هه‌شتاودوو ملیۆن و سه‌د ههشتاوپێینج هه‌زار دینار پرۆژەی كارەبا جێبەجێدەكرێت.
راشیدهگهیهنن كه پرۆژه‌كه‌ش بریتیه له دانان و كڕینى 3 ویستگه‌ى مۆبایلى 25MVA/132/11 KVA بۆ سلێیمانى و چه‌مچه‌ماڵ ه سه‌ید صادق.
كاره‌بای سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه پرۆژه‌كه‌ش لەلایەن كۆمپانیایه‌كه‌وه جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره لەماوەی (400) رۆژدا تەواو بێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.