لە ئاگادارینامەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لەسەر بریاری بەرێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی عێراق، مامەڵەی دەرھێنانی کارتی نیشتیمانی (اول مره) واتا یەکەم جار لە بەرێوەبەرایەتیمان و فەرمانگەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتیمان بە ھیچ شێوەیک ناکرێت بۆ ھیچ ھاوڵاتییەک.
راشیدهگهیهنن كه هاوڵاتیان دەتوانن تەنھا بۆ ئەم مامەڵانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن:
1- مامەڵەی ھاوسەرگیری
2- مامەڵەی جیابوونەوە
3- مامەڵەی منداڵی تازە لە دایکبوو
4- مامەڵەی وەفاه ( مردن )
5- مامەڵەی تێکچوونی پێناسی باری شارستانی و کارتی نیشتیمانی
6- مامەڵەی ونبوونی پێناسی باری شارستانی و کارتی نیشتیمانی
رهگهزنامهی سلێمانی ئاماژهی بۆ ئهوهش كردهوه كه ئەو قوتابیانەی مامەڵەی وەرگرتنیان هەیە لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی بکەن بۆ مەبەستی دەرهێنانی ڕەگەزنامە بۆیان بەو مەرجەی نوسراوی فەرمییان پێ بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.