قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق 160 ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێ و په‌رله‌مانتارێكیش هۆشداری لهمایهپووچ بوونی ئه‌و وڵاته ده‌دات.
په‌رله‌مانتارێكی عێراق رایدهگهێنێت ، دوای په‌سندكردنی یاسای كورتهێنانیی دارایی، قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق 160 ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێ.
په‌رله‌مانتار عه‌بدولهادی سه‌عداوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی راگه‌یاندووه،قه‌باره‌ی قه‌رزی ناوخۆ و ده‌ره‌كی عێراق گه‌یشتۆته زیاتر له 160 ملیار دۆلار‌و زۆبه‌ری قه‌رزه‌كانیش قه‌رزی ده‌ره‌كین.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق هۆشداری داوه‌و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی قه‌رزكردنی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا وڵات به‌ته‌واوه‌تی به‌ره‌و مایه‌پووچ بوون ده‌بات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.