جۆن بۆڵتۆن،راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایدهگهێنێت،دۆناڵد تره‌مپ ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌بێ ده‌نگی ناڕوات و له‌وانه‌یه زیان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا بگه‌ێنێ.
جۆن بۆڵتۆن له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵیی سی ئێن ئێن هۆشداری داوه له‌وه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ له‌وانه‌یه زیانێكی گه‌وره به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا بگه‌ێنێ و مه‌ترسی خۆیشی نیشاندا له‌وه‌ی كه دوای دۆڕانی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر جۆبایدن دا، به به‌ده‌نگی نه‌ڕوات.
راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا گوتی: زۆربه‌ی خه‌ڵكی پێیان وایه كه تره‌مپ ده‌زانێ دۆڕاوه‌و به‌بێ ده‌نگی ده‌ڕوات،به‌ڵام من هه‌ست به مه‌ترسی ئه‌وه ده‌كه‌م ،كاردانه‌وه‌كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.