د. خالس قادر بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ههرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند لە لایەن مهسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندن بۆ 500 کەس دەرچووە، ئەوانیش ھەموویان پەرستاری زانکۆ و یاریدەدەری پزیشکین، ئەو 500 کەسە لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی دادەمەزرێن.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی راشیگهیاندووه كه ئەم حەفتەیە ڕێنمایی لەبارەی دامەزراندنی ئەو 500 کەسە دەردەچێت و بەگوێرەی ڕێنماییەکان، دەرچوویانی ئەو دوو بەشە دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕ بکەنەوە.
د. خالس قادر بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ههرێمی كوردستان دهشڵێت ئەو 500 کەسەی دادەمەزرێن کاریگەرییان لەسەر کەرتی تەندروستی دەبێت، چونکە وەزارەتی تەندروستی پێویستی بە کادری تەندروستی و پزیشک ھەیە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.