بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15 ى 11 ى 2020 ، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی یاسای پاره‌داركردنی كورتهێنانی دارایی عێراقی كۆببنه‌وه و بڕیاری پێویست له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م یاسایه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌بێ كورد بده‌ن.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو به‌بێ ره‌زامه‌ندی نوێنه‌رانی كورد ده‌نگیان له‌سه‌ر یاسای پاره‌داركردنی كورتهێنانی دارایی دا.
له‌دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانی شیعه‌و سووننه داوایان ده‌كرد كه ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی داهاتی نه‌وت و نانه‌وتییه‌كانی راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكات، ئه‌وكاته حكومه‌ت 320 ملیاری دیناری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات.
وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك له‌دژی ئه‌و داوایه‌ی په‌رله‌مانتارانی شیعه‌و سووننه ، نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌كرد و پڕۆژه یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی به 12 ترلیۆن دینار و به‌بێ ره‌زامه‌ندیی كورد په‌سندكرا.
شایانی باسه پێشتر فراكسیۆنه كوردییه‌كان رایانگه‌یاندبوو كه به‌مه‌رجی ئه‌وه له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای پاره‌داركردنی كورتھێنانی دارایی (قه‌رزكردن) ئاماده دەبن كه پشكی ھه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه یاساكه‌دا، ده‌سته‌به‌ر بكرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.