جومعه عیناد،وه‌زیری به‌رگری عێراق كه به سه‌ردانێكی فه‌رمی له تاران پایته‌ختی ئێرانه، له‌گه‌ڵ ئه‌میر حاته‌می،وه‌زیری به‌رگری ئێران كۆبووه‌وه.
به‌پێی ھه‌واڵێكی میدیای فه‌رمی ئێران، له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو وه‌زیر باسیان له ھه‌ماھه‌نگی نێوان عێراق و ئێران له بواری به‌رگرییدا كردووه.
حاته‌می له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌ھێزكردنی به‌رگریی عێراق، ده‌توانێ پێویستییه‌كانی سوپای عێراق دابین بكات.
له‌لای خۆیه‌وه، جومعه عیناد وه‌زیری به‌رگری عێراق، رایگه‌یاند كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران بریتییه له ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون و به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ھه‌ردوو وڵات. گوتیشی: ده‌مانه‌وێ ھێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سوپای عێراق له دژی تیرۆر به‌ھێزتر بكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.