جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان دەنگی زیاتری لە هەڵبژاردنەكەی ئەمریكا مسۆگەر كرد و كۆی گشتی دەنگەكانیش گەیشتووەتە 306 دەنگ بەرامبەر بە 232 دەنگی دۆناڵد تڕەمپ كاندیدی كۆماریەكان.
دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دەنگدانه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ستخستنی زۆربه‌ی ده‌نگه‌كان له ویلایه‌تی په‌نسیلڤانیا ، زۆربه‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا جۆ بایدنی كاندیدی دیموكراته‌كانیان وه‌ك بڕاوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا ناساند.
هه‌روه‌ها ئێوارەی رۆژی هەینی سێزده‌ی تشرینی دووەم، جۆ بایدن زۆربه‌ی دەنگه‌كانی ویلایه‌تی جۆرجیای بردەوه به‌مه‌ش تا ئێستا بایدن سێسه‌د و شه‌ش ده‌نگی ئهلیكتراڵی به‌ده‌ست هێناوه، بەڵام دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆمار و كاندیدی كۆمارییه‌كان بەردەوامە لە ناڕزایی ده‌ربڕین لە ئەنجامەکان و هانی خەڵکی ده‌دات بۆ گردبوونەوە.
به هۆی ئه‌وه‌ی ئەنجامی هەڵبژاردنه‌كه لە ویلایه‌تی جۆرجیا زۆر لێك نزیک بوو ، بۆیە بە پێی یاسای ویلایه‌ته‌كه جارێكی دیكه دەنگەکانی ئه‌و ویلایه‌ته دەژمێردرێنه‌وه، بەڵام بەرپرسانی هەڵبژاردنی حكوومه‌ت دەڵێن، زۆر پێناچێت ژماردنەوەکە لە بەرژەوەندی ترامپ دابێت و ئەنجامه‌كان بگۆڕێت.
هه‌روه‌ها جیراڵدۆ ریفێرا پەیامنێری تۆڕی فۆكس نیوز بڵاویكردوەتەوە، ترامپ پێی وتوە كە كەسێكی واقعییە و رێگەی راست و دروست دەگرێتەبەر، ئەگەر هەڵبژاردن لە كۆتاییدا دژی بێت ئەوا دەستوری ئەمریكی پەیڕەو دەكات و كۆشكی سپی جێدەهێڵێت.
پەیامنێرهكه روونیشیكردوەتەوە، ترامپ وا دەرناكەوێت پلانی ئەوەی هەبێت حكومەتی هەڵبژێردراو لاببات و تەنها ركابەرییەكی دادپەروەرانەی دەوێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.