شه‌وی رابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی هاوبه‌شی پۆلیسی فیدڕاڵی و پۆلیسی گه‌رمیان، له نێوان گوڵاڵه و كه‌لار و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێكی عێراقی كوژرا و سێی دیكه‌ش برینداربوون، كه یه‌كێكیان سه‌ر به پۆلیسی گه‌رمیانه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له كه‌لار رایگه‌یاند: تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵی هاوبه‌شی نه‌قشبه‌ندی كه به هاوبه‌شی له لایه‌ن پۆلیسی فیدڕاڵی و پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێرشه‌كه به شێوه‌یه‌كی فراوان و له سێ قۆڵه‌وه ئه‌نجام دراوه و به پێی زانیارییه‌كان پۆلیسێكی فیدڕاڵی كوژراوه و سێی دیكه‌ش برینداربوونه كه یه‌كیان سه‌ر به پۆلیسی گه‌رمیانه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق له نۆی كانوونی یه‌كه‌می دووهه‌زار و حه‌ڤده تێكشكاندنی ته‌واوی داعشی له عێراق راگه‌یاند، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی كه له ناوچه‌كه و به تایبه‌تیش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست بووه، ھەولێر و بەغدا لەسەر دامەزراندنی چوار ناوەندی ئەمنی ھاوبەش لە دیالە، سەڵاحەددین، نەینەوا و کەرکووک بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە سنووری ئەو پارێزگایانە رێککەوتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.