وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)، بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق له رایگهیهنراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو ھه‌زار و ٤١٩ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و ٤٣ كه‌سیش به‌ھۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق راشیگه‌یاندووه كه ھه‌ر له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو ھه‌زار و ٣٧٠ كه‌سی دیكه له ڤایرۆسه‌كه، چاكبوونه‌ته‌وه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه كۆی گشتیی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له عێراق، گه‌یشتووه‌ته ٥١٦ ھه‌زار و ٩١٥ كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش ١١ ھه‌زار و ٦٢٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤٤٤ ھه‌زار و ٢٢٦ی دیكه‌یش چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.