راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاوی كردهوه كهلەلایەن لیژنەکانى قایٔیمقامیەتى سلێمانییەوە پسوڵەى سەرپێچى بۆ چەند دوکانێک کراوە کە مریشى بەستویان خاوکردوەتەوە و وەک مریشکى فرێش فرۆشتویانە.
لەوبارەیەوە لەشکر حەمید، سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قایٔیمقامیەتى سلێمانى وتى: لەروى تەندروستى و ڤێتەرنەرییەوە دانانى مریشک لەسەر سینى لەدەرەوەى بەراد بە هیچ شێوەیەک رێگە پێدراو نییە ئەگەر فرێشیش بێت.
دهشڵێت یٔەوەى یٔێمە تێبینیمان کردوە بەشێک لە دوکاندارەکان مریشکە بەستوەکە خاودەکەنەوە و بە فرێش لەسەر سینى دەیفرۆشن بە هاوڵاتیان کە ئەوە بە هیچ شێوەیەک رێگە پێدراو نییە.
لەشکر حەمید وتیشى: وەک لیژنەى باڵاى قایٔیمقامیەتى سلێمانى ئەمڕۆ سەردانى ناوبازاڕمان کرد و (15) پسوڵەى سەرپێچیمانە کردوە بۆ ئەو شوێنانەى کە مریشک لەسەر سینى دەفرۆشن و لەمەودوا بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین بەوشێوازە مریشک بفرۆشرێت و دەبێت مریشکەکە لە بەراد بێت و ئەگەر فرێش بێت پێویستە لەبەرچاوى هاوڵاتییەکە خۆى سەرببڕدرێت.
داواى لە هاوڵاتیانیش کردووه کە لەکاتى کڕینى مریشک یان گۆشت پێویستە لەبەرچاوى خۆیان مریشکەکە سەرببڕدرێت یاخود گۆشتەکە لێبکرێتەوە یان گەر مریشکى بەستو دەکڕن پێویستە لەیبڵى شوێنەکەى پێوەبێت.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.