كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی به ئامانجی ئاشكراكردنی ھۆكاری بزربوونی ژماره‌یه‌ك كارتی ده‌نگده‌ران، له‌گه‌ڵ سزادانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له‌وباره‌یه‌وه كه‌مته‌رخه‌م بوون، پێكھێناوه .
له‌مباره‌یه‌وه جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان، له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌ی نیمچه فه‌رمی "ئه‌لسه‌باح"ی رایگه‌یاندووه كه گشتاندنێكیان سه‌باره‌ت به وه‌رنه‌گرتن و بزربوونی ژماره‌یه‌ك كارتی ده‌نگده‌ران پێشكه‌ش كردووه و گوتی: "كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی به ئامانجی ئاشكراكردنی ھۆكاری بزربوونی ژماره‌یه‌ك كارتی ده‌نگده‌ران، له‌گه‌ڵ سزادانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له‌وباره‌یه‌وه كه‌مته‌رخه‌م بوون، پێكھێناوه.
گوتیشی: سه‌رجه‌م ئه‌و كارته‌ی ده‌نگده‌ران كه بزربوون، ھه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه، چونكه به ھیچ شێوه‌یه‌ك ناتواندرێت بۆ ده‌نگدان بهكاربھێندرێن.
گوته‌بێژی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان، جومانه غه‌لای ره‌تیكرده‌وه كه چوار ملیۆن كارتی ده‌نگده‌ر بزربووبن گوتی: ئه‌وه ده‌نگۆیه‌ی كه له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، دووره له راستییه‌وه.
شایانی باسه مسته‌فا كازمی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رۆژی شه‌شی حوزه‌یرانی ساڵی داھاتووی وه‌ك واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دیاریكردووه، ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و رۆژه رێكبكه‌ون، ئه‌وه له شه‌شی حوزه‌یرانی ٢٠٢٠، به‌م یاسا نوێیه ھه‌ڵبژاردن له عێراقدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.