مه‌شعان جبووری، سه‌رۆكی حزبی وه‌ته‌ن و ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له توێتێكدا ده‌ڵێت: هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارانی سوننـه ،له‌به‌رچاونه‌گرتنی چاكه‌ی هه‌رێمی كوردستانه به‌رامبه‌ر خزم و خه‌ڵكمان له ئاواره‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختكردنه‌وه‌یه له پاشكۆیی زۆربه‌یان بۆ ده‌وڵه‌تی قووڵ ،كه وایانلێكردن به نووكی چه‌كه‌كانیان بگه‌نه په‌رله‌مان.
مه‌شعان جبووری، له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: پشتگوێ خستنی داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له یاسای قه‌رزكردن(پاره‌داركردنی كورتهێنانی دارایی) و گوێ نه‌دان به كشانه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و داوكارییهكانیان به رێككه‌وتنی په‌رله‌مانتارانی شیعه و سوننـه، كارێكی ناڕاسته و بنه‌مای هاوبه‌شی پێشێل ده‌كات .
هه‌روه‌ها جبووری نووسیویه‌تی: هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارانی سوننـه له‌به‌رچاونه‌گرتنی چاكه‌ی هه‌رێمه به‌رامبه‌ر خزم و خه‌ڵكمان له ئاواره‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختكردنه‌وه‌یه له پاشكۆیی زۆربه‌یان بۆ ده‌وڵه‌تی قووڵ ،كه وایانلێكردن به نووكی چه‌كه‌كانیان بگه‌نه په‌رله‌مان.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.