بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایدهگهێنێت ئەو دابەشکردنەی نەوت لەناو شاری سلێمانی ماوەی دوو هەفتەیە دەستی پێكردووە و ئەم هەفتەیەش لە چەند گەڕەكێك بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی كردهوهتهوه كهئهمرۆ شەممە 14 ى 11 ى 2020 ، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سنوری مەڵبەندی دوو بەردەوام دەبێت لەرێگای کارتی زیرەکەوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه پێویستە هاوڵاتیان لەگەڵ کارتی زیرەکدا کارتی نیشتمانی یان پێناسی باری شارستانی یان رەگەزنامە (کۆپی و رەسن)ـیان پێبێت، بەپێچەوانەوە بەشە نەوتی پێنادرێت
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.