بنكه‌ی تۆژینه‌وه‌ی ئه‌دیسۆن ڕایگه‌یاند كه جۆ بایدن كاندی دیموكراسیخوازه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا 306 ده‌نگ له ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ده‌ستهێنا پاش ئه‌وه‌ی كێبركێی له ویلایه‌تی جۆرجیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلاكرده‌وه.
بنكه‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه تره‌مپ 232 ده‌نگ له ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردنی مسۆگه‌ركرد پاش ئه‌وه‌ی له ویلایه‌تی نۆرس كارۆلاینا سه‌ركه‌وت.
پێش ئه‌م بردنه‌وه‌یه جۆ بایدن سنووری 270 ده‌نگی پێویستی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی تێپه‌ڕاندبوو، له كاتێكدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ماوه ته‌واوبوو تا ئێستا دانی به ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌ناوه‌و چه‌ند سكاڵای له دادگه‌ی ویلایه‌ته‌كان تۆماركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.