له سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان به‌رده‌ڕه‌ش باشیك له نزیك گوندی دووبه‌ردان، ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختى بریندار بوون.
سه‌نگه‌ر گۆران، په‌یامنێری كوردستان تیڤی له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه له نێوان دوو ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت له جۆری bmw و بیكاشۆ ڕوویداوه.
هه‌ر له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه نه‌شوان به‌رزنجی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌ڕه‌ش به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ته‌رمی قوربانییه‌كان و برینداره‌كان گه‌ێنرانه بنكه‌ی ته‌ندروستی به‌رده‌ڕه‌ش و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ برینداره‌كان كرا و دواتر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ كران و ته‌رمه‌كانیش گوازرانه‌وه بۆ پزیشكی دادی له ئاكرێ.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی گوتیشی: به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ڕێگای نێون به‌رده‌ڕه‌ش و موسڵ دروست بووه و شۆفێرانیش خراپی و هه‌بوونی چاڵ و تاسه‌ی زۆر له‌سه‌ر ڕێگاكه به‌هۆكاری دروستبوونی ڕووداوه‌كان ده‌زانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.