پهیامنێری كوردستان تیڤی له سیدهكان پێیڕاگهیاندین: کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جهنگییهکانی تورکیا سەری بەردە تەپکەیان لەنزیک گوندی قوڕنانی سنووری گەلی شێخ زادان بۆردوومان کرد.
گوتیشی: بەقسەی ھاووڵاتیانى ناوچهكه بۆردومانەکە کەمتر لەیەک کیلۆمەتر لە دووری ئاواییه بووه و مەترسی بۆ سەر دانیشتووانی گوندەکە دروست کردوە .
شایەنی باسە بەھۆی ھەبوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە سوپای تورکیا بەردەوام سنووری گوندو ئاواییەکانی دەڤەری سیدەکان بۆردوومان دەکەن کەبەھۆیەوە زیانی زۆری گیانی وماڵی بەخەلک ودانیشتووانی ناوچەکە گەیشتووە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.