ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بناری قه‌ندیلیان بۆردوومان كرد.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له پشده‌ر ڕایگه‌یاند: فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چیای گازێ لەپشت گوندی شێخان و دۆلی سوێسێنان و دەوروبەری گوندی بێتەڵان لە سنوری ناحیەی ژاراوەیان لە دەڤەری پشدەر بۆردومان کرد.
ڕاشیگه‌یاند: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج و بۆردوومانیان كردووه.
گوتیشی: دوكه‌ڵێكی زۆر به‌هۆی بۆردوومانه‌كه ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی داپۆشیوه‌و تا ئێستاش زه‌ره‌رو زیانه‌كانی بۆردوومانه‌كه نه‌زانراون.
ئاماژه‌ی به‌وش كرد: په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر دانیشتووانی ناوچه‌كه و به‌هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی ماددی به‌ر ڕه‌ز و باخ و ماڵاتی گوندنشینه‌كان كه‌وتووه و ئه‌مه سه‌رباری ترس و دڵه‌ڕاوكێی به‌رده‌وام.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.