كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق داوای له حكومه‌ت كردووه بڕی دووسه‌د و په‌نجا بۆ سێسه‌د ملیۆن دۆلار ته‌رخان بكات، ڕاوێژكارێكی كازمییش ده‌ڵێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كۆمسیۆن داوای كردووه زۆر زیاده‌ڕۆیی تێدا كراوه.
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق داوای له حكومه‌ت كردووه بڕی دووسه‌د و په‌نجا بۆ سێسه‌د ملیۆن دۆلار ته‌رخان بكات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو، به‌ڵام ڕاوێژكاری مسته‌فا كازمی بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كۆمسیۆن داوای كردووه زۆر زیاده‌ڕۆیی تێدا كراوه.
عه‌بدولحسێن هنداوی ڕاوێژكاری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردن له لێدوانێكی بۆ میدیاكانی عێراق رایگه‌یاند، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان داوایكردوه بڕی دووسه‌د و په‌نجا بۆ سێسه‌د ملیۆن دۆلاریان به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بۆ دابین بكرێت، به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره‌یه زیاده‌ڕۆیی تێدا كراوه و زۆره، به‌تایبه‌ت له‌كڕینی هه‌ندێك كه‌ره‌سته و پێداویستی هه‌ڵبژاردن كه ئه‌و پێداویستیانه له‌به‌رده‌ستدان و پێویست ناكات جارێكی دیكه بكڕدرێنهوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و بڕه پاره‌یه پاره‌ی نزیكه‌ی پێنجسه‌د هه‌زار فه‌رمانبه‌ره كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن كارده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش گرفت بۆ بودجه‌ی گشتی وڵات دروستده‌كات.
جێی باسه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی شه‌شی حوزه‌یرانی ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌كی وه‌ك رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دیاریكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.